مەسرور بارزانى:

‏سەرکۆنەى هێرشەکانى سەر فڕۆکەخانەى شا خالید دەکەم لە سعودیە

964+

وریا فەتاح

مەسرور بازانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم، ئیدانەى هێرشى سەر فڕۆکەخانەى کانى (شا خالید و ئەبها) لە سعودیە دەکات و هاوسۆزیی خۆى بۆ گەل و سەرکردایەتیی شانشینی عەرەبستانی سعوودی دەردەبڕێت.

دەقى پەیامەکەى سەرۆکى حکومەت:

سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی شا خالید لە ڕیاز و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ئەبها دەکەم. هێرشکردنە سەر خەڵکی سیڤل و ژێرخانی مەدەنی قبوڵکراو نییە.

‏پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیان دەکەم و هاوسۆزیی خۆمان لەگەڵ گەل و سەرکردایەتیی شانشینی عەرەبستانی سعوودی دەردەبڕین.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان