سەرقاڵی راوکردن بوون

دوو راوچی ماسی لە دوكان دەستگیر كران

964+

محەمەد فاتیح

بەمەبەستی چاودێریکردنی سنوورە ئاویغەکان و پاراستنی ژینگە، مەفرەزەیەک لە کارمەندانی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی بنگرد دەرچوون بۆ سەر دەریاچەی دوکان و لەوێ دوو راوچییان دەستگیر كرد.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە ئەو مەفرەزانەی بنگرد لە دەرچوونەكەیاندا توانيان دوو راوچی دەستگیر بکەن کە سەرقاڵی راوکردن بوون.

دەشڵێت، “دەستیانگرتووه بەسەر سەرجەم کەل و پەلەکانی دوو راوچیەكەدا کەبریتی بوون لە”:

– یەك بەلەم چووپ

– چوار تۆڕ

– یەك ماتۆڕی شەحن

– یەك پاتری

– سێ‌ ماسی ڕاوکراو

– یەك ماسی زیندوو کە خرایەوە ناو دەریاچەکە و ئازاد کرا.

وتیشی، “پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رێکخراوە بەمەبەستی گرتنەبەری رێکاری یاسایی لە بەرامبەریان”.