دیمەنی نۆرەگرتنی شۆفێران لە یەکێک لە بەنزینخانەکانی کوردستان - وێنە؛ ئەرشیفی 964
بە کارتی ژمارە 4
ئەمڕۆ لە 36 بەنزینخانەی هەولێر بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکرێت
964+
شۆڕش قادری
دابەشکردنی بەنزینی 750 دیناری لە شارەکانی کوردستان بەردەوامە و ئەمڕۆ لە هەولێری پایتەخت لە 36 بەنزینخانە سەرە بۆ ئەو بەنزینە هەرزانە دەگیرێت.
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر لیستی ئەو بەنزینخانانەی بڵاوکردووەتەوە کە ئەمڕۆ چوارشەممە 2.9.2026 بەنزینی نۆرماڵی حکومی بە نرخی 750 دینار بۆ هەر لیترێک دابەش دەکەن.
بەنزینەکە بە کارتی ئەلیکترۆنی ژمارە 4 دەدرێت و هەر ئۆتۆمبێلێک تەنیا 40 لیتری پێدەدرێت.
لیستی بەنزینخانەکان لە خوارەوە دانراوە؛