بنهماڵهى دهڵێت "نەخۆشی درێژخایەنی ههبوو"
964 سۆراغى هۆكارى مردنى گهنجهكهى سۆرانى كرد
964+
ئاکام غەفور-سۆران
بەرەبەیانی دوێنێ گەنجێکی شاری سۆران گیانی لەدەستدا، هەر زوو هەواڵەکە تۆڕەکۆمەڵایتیەکانی تەنی، وا بڵاوکرایەوە کە ژیری دەستکرد و دەرمانی هەڵە هۆکاری گیانی لەدەستدانی گەنجەکە بێت.
964 سۆڕاغی بابەتەکەی کرد، کەسوکاری رەتیانکردەوە کە ژیری دەستکرد و دەرمان هۆکاری گیان لە دەستدانی کوڕەکەیان بێت، بهڵكو بە مردنێکی ئاسایی دەزانن.
ئەمڕۆ کە پرسەی ئەو گەنجە لە مزگەوتی ئازادی شاری سۆران بەڕێودەچێت، پەیامنێری 964 چوە بۆ لایان و کەسوکاری نەیانویست قسە بکەن، بەڵام زانیاریەکانیان بە پەیامنێری 964 داوە، کە کوڕەکەیان لە دەرەوە بووە، تەندروستی تێکچوە، دوای گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە دەیبەنە نەخۆشخانە لەوێ گیانی لەدەستداوە.
وەک کەسوکاری باسی دەکەن، گەنجەکە نەخۆشی درێژخایەنی دابەزینی فشاری خوێنی هەبووە، ئەوەشی کە باس دەکرێت گوایە رێنمایی لە ژیری دەستکرد وەرگرتوە بۆ بەکارهێنانی دەرمان دوورە لە راستی.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن