" لەسەر سەرەی بەنزین جەڵتە لێیدا"
رۆژی جیهانی دڵە و ملیۆنان کەسیش بەهۆیەوە دەمرن
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
رۆژی 29ـی سێپتەمبەری هەموو ساڵێک رۆژی جیهانی دڵە و پزیشکێکیش دەڵێت ساڵانە ملیۆنان کەس بە نەخۆشەکانی دڵ دەمرن و زۆر هۆکاری رۆژانەش دەبنە هۆی جەڵتەی دڵ.
دکتۆر شوان عوسمان ئەمین پسپۆری نەخۆشیەکانی دڵ بۆ 964 دەڵێت، ساڵانە بەهۆی نەخۆشی دەڵەوە 20 ملیۆن کەس دەمرن و هۆکار گەلێکی زۆریش هەیە بۆ تووشبوون بە جەڵتەی دڵ.
ئاماژە بەوەش دەکات، دەکرێت خەبەرێکی زۆر خۆش یان زۆر ناخۆش ببێتە هۆکاری جەڵتە دوای بیستنی، کەس هەبووە لەسەر سەرەی بەنزین کە نحرە بڕییان کردووە جەڵتە لێی داوە و هەشبووە بە تەلەفۆنێک ئەوەی بەسەردا هاتووە.
دکتۆر شوان بۆ دووربوون لە نەخۆشیەکانی دڵ دەڵێت دەبێت خواردنی ماڵەوە و کوردەواری بخۆن، رێبکەن و بجوڵێن، سترێس مەبن لەرادەبەدەر و کاربکەن.
پێداچوونەوە: توانا نەقی