"برنجی بایەعی دووقات بەرزبووەتەوە"
دۆلار هاوڵاتیانی ناچار کردووە خۆراکی بایەعی بکڕنەوە
رازاو محەمەد – سلێمانی
بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار هاوڵاتیانی خستووەتە دۆخێکی خراپەوە و ناچاری کردوون، پەنا بۆ کڕینی خۆراک و کەلوپەلی بایەعی ببەن.
لە یەک هەفتەی رابردوودا بەرزبوونەوەی 100 دۆلار بۆ سەروو 160 هەزار دینار کاریگەری راستەوخۆی لەسەر بازاڕ و گوزەرانی هاوڵاتیان بە گشتی هەبووە، موحسین حەکیم دوکاندارە لەناو بازاڕی سلێمانی، خۆراک و کەلوپەلی بایەعی لە عارەبانچی و ماتۆڕەکان دەکڕێتەوە و دەیانفرۆشێتەوە.
مام موحسین قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، “برنجی بایەعی جاران کیلۆی بە 500 دینار بوو، ئێستا هەزار دینار و زیاتریش دەکات، لەگەڵ رۆن و شەکر خەڵک زۆر داوایان دەکات و نرخەکانیان دووقات بەرزبووەتەوە”.
وەک دەڵێت، تەنیا دۆشاوەکە کەس لێی ناپرسێ و خەڵک زیاتر بۆ ماسی برژاندن بەکاری دەهێنن.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری