دکتۆرێکی پسپۆر روونی دەکاتەوە
هۆکاری خەو لێکەوتن دوای خواردنەوەی ماستاو چیە؟
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
لە وەرزی گەرمادا خواردنەوەی دۆ و ماستاو هاوڵاتیان خەواڵو دەکات و پسپۆڕێک دەڵێت، نیعمەتێکی زۆر گەورەیە بیخۆنەوە.
دکتۆر ئەحمەد جەباری، پسپۆڕی کلینیکی خۆراک بە 964 وت، لە وەرزی گەرمادا لەکاتی خواردنێکی چەوردا ماستاو و دۆی لەگەڵدا بخورێتەوە ئەو کەسە خەواڵو دەکات.
وتيشى “هۆکارەکەی ئەوەیە کە خوێن دەچێت بۆ گەدە و کەمتر بۆ مێشک دەڕوات”.
باسی لەوەشکردووە، خواردنەوەی دۆ و ماستاو کاریگەری باشی هەیە لەسەر جەستەی مرۆڤ و نیعمەتێکی گەورەیە.
پێداچوونەوە: فەرهاد حەسەن