"بەرنامەی بەرنامە سەردانم ناکەن"

رێبوار رەحیم: ئەگەر حکومەت هاوکاریم نەکات چاوەکانم کوێر دەبن

964+

هونەرمەند و ژیانی خۆش مەحاڵە رێبوار رەحیم، ئەو هونەرمەندەی رۆژێک لە رۆژان خەندەی دەخستە سەر لێوی هەمووان، ئێستا لە گۆشەیەکی ماڵەکەی بێ خەندە ماوەتەوە و چاوەڕوانە بەیەکجاری چاوەکانی لەدەست بدات ئەگەر هاوکاری نەکەن.

بەهۆی رووداوێکەوە ساڵانێک لەمەوپێش رێبوار رەحیم چاوەکانی لەدەستدا، ئێستا ئەوەی تریشی خەریکە بە تەواوی لاواز دەبێت، پەیامنێری 964 بۆ هەواڵ پرسین چووە ماڵەکەی و لێمان پرسی دۆخت چۆن و وتی؛ وەزعم باش نییە و دکتۆرەکانی ئێرە ئیزنیان داوم و ئەمجارە دەبێتە 13 جار کە دەچمە تاران و ئێستاش تەقریرەکانم ناردووە بۆ سویسرا و پێیان وتوم سەردانیان بکەم بەڵکو چارەسەر هەبێت.

رێبوار رەحیم، داوای هاوکاری لە حکومەت دەکات کە تەنیا ڤیزەیەکی 15 رۆژی بۆ بکەن و دەڵێت، من فڵان و فیسار ناناسم وەک هونەرمەند نا، بەڵکو وەک هاوڵاتیەک هاوکاریم بکەن، ئەوەندەی میللەت لێم دەپرسێ حکومەت هەواڵی نەپرسیوم.

ئێستا ئەم هونەرمەندە توانای چوونە دەرەوەی کەم بووەتەوە و بەتەنیا ناتوانێت و هیچ شوێنێک بکات و دەڵێت، ئەگەر چارەسەر نەبێ بۆ خۆم لەم گۆشەیە دادەنیشم و کوێر دەبم و تەنیا رەحمی خوا.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح