زانکۆی سلێمانی بەشێکی نوێی کردەوە

بەشی “پەروەردە و دەروونزانی” لە سەیدسادق بۆ ئەمساڵی خوێندن خوێندکار وەردەگرێت

ژێوار خدر

زانکۆی سلێمانی لە چوارچێوەی پلانی ستراتیژیی بۆ گەشەپێدان و فراوانکردنی زانکۆکە، بۆ ئەمساڵی خوێندنی 2026-2027 بەشێکی نوێی بەناوی “پەروەردە و دەروونزانی” بۆ دەرچووانی قۆناغی 12 کردەوە.

دکتۆر ئامانج حەسەن راگری کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سلێمانی بە 964ـی وت، ئەم بەشە نوێیە لە کۆلێژی پەروەردەی زانستە مرۆڤایەتییەکانی سەیدسادق کراوەتەوە و هەموو ئەو خوێندکارانەی ئارەزووی ئەم پسپۆڕییە دەکەن، دەتوانن راستەوخۆ لە رێگەی سیستەمی “زانکۆلاین”ەوە فۆرم پڕبکەنەوە و هەلی بەدەستهێنانی کورسی خوێندن لەو بەشەدا بەدەستبهێنن.

وتیشی، ئەم هەنگاوەی زانکۆی سلێمانی وەک ئامادەکارییەک دێت بۆ پێشوازیکردن لە ژمارەیەکی زیاتری دەرچووانی قۆناغی دوانزەی ئامادەیی، کە مەبەست لێی فراوانکردنی دەرفەتەکانی خوێندنە لە پسپۆڕییە مرۆڤایەتییەکاندا لە دەرەوەی سەنتەری شار.

+964صورة من منصة (شبكة):