لە شاخەکانی پشتی ئەحمەد ئاوا
دوو پەڕەشووتەوان کەوتنەخوارەوە و برینداربوون
964+
ئەمەل ناجی – هەڵەبجە
لە شاخە بەرز و سەرسەختەکانی ئەحمەد ئاوا لە سنووری پاریزگای هەڵەبجە دوو پەڕەشووتەوان کەوتنەخوارەوە و برینداربوون.
هاوکار ئیبراهیم بەڕێوەبەری مەڵبەندی تەندروستی شەهید عەلی شیعە لە خورماڵ بە 964ـی وت، “ھەردوو پەڕەشوتەوانەکە پێکەوە بوون، یەکێکیان خەڵکی ھەولێر و ئەوی دیکەشیان خەڵکی سلێمانییە، ھەردووکیان قاچیان شکاوە و یەکێکیان زەبر بەر مێشکی کەوتووە و تووشی خوێنبەربوون بووە”.
سەرەتا پەڕەشووتوانەکان بە برینداری برانە خورماڵ، دوای وەرگرتنی چارەسەری سەرەتایی بەرەو سلێمانی بەڕێکران.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری