رۆژانە 300 کەس نان دەخوات

بۆ یەکەمجار لە سەیدسادق چێشتخانەیەکی خێرخوازی بەڕووی هەژاران و کرێکاراندا کرایەوە

بروا مەجید – شارەزوور

ئەمڕۆ سێشەممە، لە مەراسیمێکی تایبەتدا بە ئامادەبوونی بەرپرسانی ئیدارەی ناوچەکە، بۆ یەکەمجار لە قەزای سەیدسادق چێشتخانەیەکی خێرخوازی بۆ دابینکردنی خواردنی رۆژانەی بێبەرامبەر کرایەوە.

​ئەم پڕۆژە خێرخوازییە کە لەلایەن مەریوانی حاجی جەمال سەرمایادر سەرپەرشتی و پشتیوانی دەکرێت، ئامانج لێی هاوکاریکردنی چین و توێژەکانی کەمئەندام، هەژار، کرێکاران و ڕێبوارانی ناوچەکەیە.

سەرپەرشتیاری پرۆژەکە بۆ 964 وتی، رۆژانە نانی 300 کەس ئامادە دەکرێت و دەیانەوێت پرۆژەکە ببەنە هەموو شار و شارۆچکەکان.

پێداچوونەوە: توانا نەقی