دوێنێ شەو چی روویدا؟
چاوی هەمووان لەسەر جلە کوردییەکانی ژەنەراڵ بوون و ترەمپیش ئەمریکا بە پاڵەوانی پاراستنی ئاشتنی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەنێ
ژووری هەواڵ
چاوی هەمووان لەسەر جلە کوردییەکانی ژەنەراڵ بوون و ترەمپیش ئەمریکا بە پاڵەوانی پاراستنی ئاشتنی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەنێ، کورت و پوخت چی روویداوە:
شەوی رابردوو یادی 100 ساڵەی قامیشلۆ کرایەوە، ژەنەراڵ مەزڵوم عەبدی لە ریزی پێشەوەی یادگێڕاندا بوو، لەسەر ستەیجیش باسی دۆخی نوێی رۆژئاوای کوردستانی کرد و ئامادەبووان بە چەپڵەلێدان پشتیوانی قسەکانیان کرد.
مەزڵوم عەبدی؛ دامەزراوە سەربازی، ئیداری و ئابوورییەکان بە هەوڵ، رەنج و ماندووبوونێکی زۆر دروستکراون بە خوێنی شەهیدان.
مەزڵوم عەبدی؛ ئەمە دەستکەوتی ئێمەیە، دەستکەوتی شۆڕشەکەمانە، گەلەکەمانە و داوا لە هاوڵاتییان دەکەم بە تەواوی پشتیوانی لە دامەزراوەکان و ئەو ئیدارە نوێیانە بکەن کە لە ئێستادا ناوچەکە بەڕێوەدەبەن.
مەزڵوم عەبدی؛ سەرجەم پێکهاتەکان و کوردی پارچەکانی دیکەی کوردستان، بە هەماهەنگی و هاوشانی یەکتری پشتیوانیی و بەرگرییان لە هەرێمەکەیان کرد.
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بە فەرمی کۆتاییهاتنی ئامادەکردنی پشکی هەرێمی لە پڕۆژەیاسای بودجەی فیدراڵیی 2027 راگەیاند .
ئاژانسی هەواڵی عێراق: پۆلیسی فیدراڵی رایگەیاند کە هیچ رووبەڕووبوونەوەیەک یان تەقەکردنێک لە شارۆچکەی سەدر لە رۆژهەڵاتی بەغدای پایتەخت رووینەداوە.
بەڕێوەبەری ئێف بی ئای پووچەڵکردنەوەی کردەوەیەکی تیرۆریستیی داع*شی لە نیویۆرک راگەیاند و دەڵێت، هەوڵیانداوە بینای کاپیتۆل بکەنە ئامانج و ئەندامانی ئەنجومەن بکوژن.
جەی دی ڤانس: هەفتەکانی رابردوو ئەوەیان سەلماند کە ئێرانییەکان زۆر زیاتر لەوەی ئێمە هەستمان پێکردووە، هەستیان بە قورسیی فشارەکان کردووە، چونکە فشارەکان وادەکەن ئێران بیربکاتەوە کە ئایا دەیەوێت ئابوورییەکەی بۆ هەمیشە بە خنکاوی بمێنێتەوە یان پەیوەندییەکی باشتر لەگەڵ رۆژئاوادا هەڵبژێرێت.
جەی دی ڤانس:دەرچوونی بڕێکی زۆر لە نەوت و گاز لە رێگەی گەرووی هورمزەوە دەستەبەر بکەین
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی6.7 پلە بە پێوەری رێختەر لە باشووری پیرۆی دا، کە دەکەوێتە بەشی رۆژئاوای ئەمریکای باشوور، لە باکوورەوە هاوسنوورە لەگەڵ ئەکوادۆر و کۆڵۆمبیا، لە رۆژهەڵاتەوە لەگەڵ بەڕازیل، لە باشووری رۆژهەڵاتەوە لەگەڵ بۆلیڤیا،
وەزارەتی بەرگریی روسیا: شەوی رابردوو 325 درۆنی ئۆکرانی رێگرییان لێکراوە و تێکشکێنراون.
وەزارەتی دەرەوەی روسیا: پێویستە هەر پێشنیازێک بۆ چارەسەر لەگەڵ ئۆکرانیا گونجاو بێت لەگەڵ ئەو ئامانجانەی پۆتین دەستنیشانی کردوون، ئێستا گرنگە بزانین واشنتن تا چەند توانا و کاریگەریی هەیە لەسەر بڕیارەکانی کیێڤ و ئەوروپا.
فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بەرەبەیانی ئەمڕۆ بۆردومانی شارۆچکەی “مەنسوری”یان لە باشووری لبنانی کرد.
سی ئێن ئێن: کەشتیی فڕۆکەهەڵگری «یو ئێس ئێس ئابراهام لینکۆڵن» دەستیکردووە بە گەڕانەوە بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکان.
نیویۆرک تایمز: ئەو کەشتییە نەوت هەڵگرەی لەلایەن چەتە دەریاییەکانی سۆماڵییەوە لە دەریای یەمەن دەستی بەسەردا گیراوە، گومانی لێدەکرێت سەر بە ئێران بێت.
ترەمپ: ئێمە بە شێوازێکی زۆر باش رەفتار و مامەڵە لەگەڵ ئێراندا دەکەین، بەڵام ئەگەر جوڵەی ئەمریکا نەبووایە، ئێران ئیسرائیل و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی وێران دەکرد.
ترەمپ: هیچ کەسێک نازانێت کێ رابەرایەتیی ئێران دەکات، بەکارهێنانی بۆمبهاوێژەکانی “B-2” هەڕەشەکانی ئێرانی بەتەواوی راگرت.
مەسعەد بولس، گەورە راوێژکاری سەرۆکی ئەمریکا بۆ شوئونی عەرەبی و ئەفریقی: ئێران ح*زبو*ڵا بەکاردەهێنێت بۆ تێکدانی سەقامگیریی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لاوازکردنی سەروەریی لبنان و هەڕەشەکردن لە هاوپەیمانە هەرێمییەکانمان.
بەرگریی شارستانیی سوریا: ەهۆی تەقینەوەی پاشماوەی جەنگ لە شارۆچکەی مشمشان لە رۆژئاوای ئیدلب، لە ئامارێکی سەرەتاییدا سێ کوژراو و شەش بریندار هەن.