فەرمانگەی ئاو: لەم شەممەیەوە هەموو قوفڵەکان کاتژمێرێک دواتر ئاویان بۆ دەکرێتەوە

کاتی ئاو لە گەڕەکی ئاشتیی ژاراوە دەگۆڕێت؛ یەک کاتژمێر دواخرا

ژێوار خدر

فەرمانگەی ئاوی ژاراوە ئاگادارییەکی نوێی بۆ دانیشتوانی گەڕەکی ئاشتی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، لە رۆژی شەممەوە کاتی دابەشکردنی ئاو دەگۆڕێت و هەموو قوفڵەکان یەک کاتژمێر دواتر ئاویان بۆ بەردەدرێتەوە.

بەپێی بڕیارەکە، ئەو ماڵانەی ئاویان لە بیرەکانی 3 و 9 بۆ دێت، خشتەکەیان بەم شێوەیە دەبێت، ئەو قوفڵانەی پێشتر کاتژمێر 5:00ـی بەیانی ئاویان بۆ دەکرایەوە، دەکرێتە کاتژمێر 6:00، ئەو قوفڵانەشی کاتژمێر 6:00 بوون، دەکرێنە 7:00ـی بەیانی، بە کورتییەکەی هەموو ماڵەکان یەک کاتژمێر لە کاتی جاران دواتر ئاویان پێ دەگات.

فەرمانگەی ئاوی ژاراوە ئاماژەی بەوەش کردووە، جێبەجێکردنی ئەم خشتە نوێیە بەندە بەوەی کارەبای نیشتمانی هەبێت و هیچ گرفتێکی تەکنیکی لە بیرەکاندا دروست نەبێت.

ناحیەی ژاراوە سەر بە قەزای پشدەرە لە ئیدارەی راپەڕین، دابینکردنی ئاوی گەڕەکەکانی ئەم ناحیەیە تا رادەیەکی زۆر پشت بە بیرەکان دەبەستێت، بۆیە زۆرجار کاتەکانی دابەشکردنی ئاو بەپێی خشتەی هاتنەوەی کارەبای نیشتمانی گۆڕانکاریی تێدا دەکرێت.