كه‌سوكارى گله‌ییان هه‌یه و هونه‌رمه‌ندانیش ستاشی ده‌كه‌ن
دواى ساڵێک بەسەر کۆچی ئەحمەد دەروێش كه‌س ئاوڕى له‌كه‌سوكاره‌كه‌ى نه‌داوه‌ته‌وه
دیلان محەمەد جەزا
ئەمڕۆ ساڵێک تێپەڕدەبێت بەسەر کۆچی دوایی هونەرمەند ئەحمەد دەروێش و به‌قسه‌ى براكه‌ى دوای ساڵێک لە مردنی ئاوڕ لە کەسوکارەکەی نەدراوەتەوە.
مەحمود محەمەد هونەرمەند، كه براى كۆچكردووه بە 964ـى وت، ئەمڕۆ ساڵێک تێپەڕ دەبێت بەسەر کۆچی دوایی و ساڵانێکە خزمەت بە هونەر دەکات و چەندینجار نەخۆش کەوتووە، بەڵام لایەنی پەیوەندیدار هەواڵێکیشی نەپرسیوە.
وتیشی “تاوه‌كو ئێستا هیچ لایەنێک ئاوڕی لە کەسوکارەکەشی نەداوەتەوە”.
لایخۆشییه‌وه جه‌زاى ساز، سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى هونه‌رى میللى به 964ـى وت، شوێنى ئه‌م جۆره هونه‌رمه‌ند و كه‌سایه‌تیانه به‌ئاسانى پڕنابێته‌وه، چونكه له رابردوودا كاری زۆرباشیان كردووه.
وتیشی “جگه له هونه‌ره‌كه‌ى ئه‌حمه‌د ده‌روێش یه‌كێك بووه له‌و پێشمه‌رگه دێرینانه‌ى كه له‌رۆژى ئازادكردنى شارى سلێمانى له راپه‌ڕیندا رۆڵێكى كاریگه‌رى هه‌بووه”.
ئەحمەد دەروێش، لە دایکبووی ساڵی 1965، یه‌كێك بوو له هونه‌رمه‌نده میللییه دیاره‌كان و جگه له هونه‌ره‌كه‌ى پێشمه‌رگه‌ش بووه، له رۆژى 4.6.2024 بەهۆى نەخۆشی دڵه‌وه له سلێمانى كۆچی دوایی كرد.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن