لە سەر رێگای زیقار

18 حاجی گیانیان لەدەستدا

توانا نەقی

لە ئەنجامی ڕووداوێکی دڵتەزێن لەسەر ڕێگای نێودەوڵەتی لە نزیک پردی فەهد، لە قەزای ئەلبەثا لە ڕۆژئاوای زیقار 18 کەس گیانیان لەدەستدا و 17 کەسی دیکەش بریندار بوون.

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە بەشی عەرەبی 964ـی ڕاگەیاند، پاسێک کە حاجیانی بەسرەی هەڵگرتبوو، لە گەڕانەوەیدا خۆی بە تانکەرێکی سووتەمەنی کێشاوەو ، بەو هۆیەوە پاسەکە وەرگەڕا و ئاگری گرتووە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوانەی گیانیان لەدستداوە گواستراوەتەوە بۆ بەشی پزیشکی دادوەری، هاوکات بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکان بۆ چارەسەرکردن.

ئاماژە بەوەشکراوە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستیانکردووە بە لێکۆڵینەوە لە بارودۆخی ڕووداوەکە بۆ دیاریکردنی هۆکارەکانی.