یەكێك لە تۆمەتبارەكان. فۆتۆ: ئاسایشی سۆران
ئاسایشی سۆران
پێنج كەس پارەی تەزویریان پێ بووە و دەستگیر كران
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سۆران ـ بەشی ناوشار ئاشكرای كرد، پێنج تۆمەتباریان دەستگیر كرد، كە پارەی ساختەیان پێبووە و ویستوویانە لە بازاڕی ساغی بكەنەوە.
ئاسایشی سۆران ئەمڕۆ چوارشەممە 6.4.2025 لە راگەیاندراوێكدا دەڵێن، پێنج تۆمەتباریان بە تۆمەتی ساغكردنەوەی پارەی ساختە دەستگیر كرد، كە دراوی جۆرەكانی 100 دۆلاری، 50 هەزاری و 25 هەزار دینارییان پێ بووە.
ئاسایشی سۆران ناوی تۆمەتبارەكانی بە پیت هێناوە، كە پێكهاتوون لە (ا،ا،م) دانیشتووی شاری شنۆی رۆژهەڵاتی كوردستان، (ا،ب،م) و(ر،ا،ح) دانیشتووی سۆران، هەروەها (م،خ،م) و(ب،ی،ح) دانیشتووی شاری شەمزینانی باكووری كوردستان.
“تۆمەتبارەكان بە پێی یاسای ژمارە 281 لە یاسای سزادانی عێراقی، پەڕاوی لێکۆلینەوەیان بۆ کراوەتەوە و رێکاری یاساییان بەرامبەر گیراوەتەبەر و رووبەڕووی دادگا کراون”، ئاسایشی سۆران وادەڵێت.