خۆپێشاندانه‌كانی پاریس
"ترسه‌كه له شه‌ممه‌ی داهاتووه"
قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له چه‌ند شارێكی فه‌ره‌نسا راگه‌یاندرا
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
سەرۆکی فەرەنسا ئیمانوێل ماکرۆن ئه‌مڕۆ چوارشەممە سەپاندنی قەدەغەی هاتوچۆی لە چەند شارێکی فەرەنسا راگەیاند و جەختی لەوە کردەوە، هەموو رێوشوێنێکی پێویست دەگیرێتەبەر بۆ رێگریکردن لە ئاژاوەگێڕی لە کاتی خۆپیشاندانە پلان بۆ داڕێژراوەکانی شەممەی داهاتوودا.
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له لێدوانه‌كانیدا وتی، “قەدەغەی هاتوچۆ لە چەند شارێکدا سەپێنراوە، رێگە بە هیچ کەسێک نادەین ئاژاوە دروست بکات”.
جەختیشی لەوە کردەوە “هەموو رێوشوێنێکی پێویست دەگیرێتەبەر بۆ رێگریکردن لە ئاژاوەگێڕان لە کاتی خۆپیشاندانەکانی شەممەی داهاتوودا”.
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ده‌ڵێت، پێویستی دەستپێکردنی گفتوگۆی لەگەڵ سەندیکا پیشەییەکان لە چەند شارێکدا باس کردەوە بۆ رێگریکردن لە ئاژاوەگێڕی”.
ئاماژەی بەوەش کرد “گفتوگۆ لەگەڵ هەموو لایەنەکان دەکرێت بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ناوچەکەدا”.
له مانگی رابردووه‌وه خۆپێشاندانی چینه جیاوازه‌كان و سه‌ندیكاكان له فه‌ره‌نسا ده‌ستیپێكردووه و له چه‌ند رۆژی رابردووش گرژی و ئاڵۆزی له پاریس گه‌یشته لووتكه و به‌شێكی ئه‌وانه‌ی له ناو خۆپێشانده‌رانن، ده‌ستیان به كاری ئاژاوه‌گێڕی و دزی و شكاندنی بازاڕ و ماركێته‌كان كردووه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتووش خۆپێشاندانه‌كان گه‌وره‌تر بن و بۆ ئه‌مه‌ش حكومه‌ت رێوشوێنی زیاتری گرتووه‌ته‌به‌ر.