بەهۆی مەترسی هێرشی ئەلیکترۆنییەوە

بەریتانیا 32 ماڵپەڕ و پۆرتاڵی خۆی پەکخست

964+

بڵند عەلی – لەندەن

حکومەتی بەریتانیا بەهۆی مەترسی هێرشی ئەلیکترۆنی 32 ماڵپەڕ و پۆرتاڵی خۆی پەکخست و لە هەوڵدایە چەند خاڵێکی لاوازییان چارەسەر بکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بەشێک لە میدیا نێودەوڵەتییەکان بڵاوکرایەوە، 32 ماڵپەڕ و پۆرتاڵی حکومەتی بەریتانیا بەهۆی هێرشی ئەلیکترۆنییەوە پەکخراون، بەڵام حکومەتی بەریتانیا رایگەیاند، خۆی ئەو ماڵپەڕانەی پەکخستووە و دەیەوێت چاکسازییان تێدا بکات.

بەپێی زانیارییەکانی حکومەتی بەریتانیا، ئەو ماڵپەڕانە بچوکن و هیچ یەکێک لە ماڵپەڕ و پۆرتاڵە گەورەکانی تێدا نییە، حکومەتی بەریتانیا خاڵی لاوازی تێیاندا بەدی کردووە و بۆ ئەوەی لە داهاتوودا رووبەڕووی هێرشی ئەلیکترۆنی نەبنەوە، سەرجەمیانی پەکخستووە، ئێستاش دەیانەوێت ماڵپەڕەکان ئەپدەیت بکەنەوە و چاکسازییان تێدا بکەن.

پێداچوونەوە: کاکەلاو عەبدوڵا