هەواڵەکان

نزیکەی 270 هەزار کەس ویستوویانە بە قاچاغ حەج بکەن

+964

ژووری هەواڵ

ئەمە لای خۆی بە ماوەیەکی زۆر پێش ئەوەی حاجیان بڕۆن، سعودیە رێکاری توندی گرتە بەر بۆ حەجی قاجاخ کەچی هەزاران کەس گوێیان پێنەداوە و ویستوویانە حەجی خۆیان بکەن، بەڵام رێگرییان لێکراوە و نەیانهێشتووە بە ئاواتەکەیان بگەن.

شەش مانگ زیاترە، سێبەری چاوەڕوانییەکی تاڵ باڵی بەسەر ماڵی مام رەمەزان دا کێشاوە. ئەو پیاوە بەتەمەنەی کە لە گەشتێکدا بەرەو ماڵی کچەکەی لە داقوق، هەنگاوەکانی بەرەو نادیاری چوون و تا ئێستاش چارەنووسی بزرە.

لەوەتەی بیستووتانە هەر سەگ و پشیلەیە خەڵک دەگەسن، کەچی ئێستا دنیاکە گۆڕاوە و لە پاڵ ئەو ئاژەڵانەدا گوێدرێژیش خەڵک دەگەسێت و چەند کەسێکی خستووەتە نەخۆشخانە، نەخۆشخانەی هەریر ئاماری سەردانیکەرانی بۆ مانگی پێنج بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، لەو مانگەدا پێنج کەس بەهۆی گەستنی گوێدرێژ، سەگ و پشیلە داخڵکراون.

وەرزی گەرمایە و وەختێک دەزانی ئاگرێک کەوتووەتەوە، بەڵا ئەوە چەند رۆژێکە بێتامی کردووە و بەتایبەت لە بەردەڕەش و ئاکرێ 16 رژ لەسەر یەک ئاگرباران بوو، به‌رگرى شارستانى ئاكرێ ده‌ڵێت، له‌ماوه‌ى 16 رۆژدا 100 رووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ سنووره‌كه‌یان هه‌بووه‌ و هه‌موو ئه‌و رووداوانه‌ش به‌ سه‌لامه‌تى تێپه‌ڕێندراون، زۆرترین رووداویش له‌ رۆژێكدا بووه‌ كه‌ تيايدا 11 حاڵه‌تى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ روویانداوه‌.