بۆرییه‌كى سه‌ره‌كى ده‌گوازرێته‌وه
24 گه‌ڕه‌كی دهۆك ماوه‌ى 3 رۆژ بێ‌ئاو ده‌بن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاوى دهۆك، هاوڵاتیانى 24 گه‌ڕكی ئاداگار كردووه‌ته‌وه كه ده‌ست به‌ئاو بگرن چونكه ماوه‌ى سێ رۆژ ئاویان نابێت، ئه‌ویش به‌هۆى گواستنه‌وه‌ى بۆرییه‌كى سه‌ره‌كى ئاوه.
له رۆژى شه‌ممه 24.5.2025 تاوه‌كو 26.5.2025 ئاوى ئه‌م گه‌ڕه‌كانه‌ى دهۆك ده‌بڕدرێت.
گواستنه‌وه‌ى بۆری سه‌ره‌كى گواستنه‌وه‌ى ئاوى سێمێل بۆ ماسیكێ كه تیره‌كه‌ى 1200 ملیمه‌تره، به‌هۆى قیڕتاوكردنى شه‌قامى 60 مه‌ترى ته‌ناهى- زركا، هۆككارى سه‌ره‌كى بێئلاوى ئه‌م گه‌ڕه‌كانه‌ى دهۆك ده‌بێت.
به‌پێی ئه‌و لیسته‌ى كه ئواى دهۆك بڵاویكردووه‌ته‌وه، گه‌ڕه‌كه‌كانى نزارکێ تاوه‌كو گوندى گەڤەرکێ له باشوورى شه‌قامى بارزان، بەروشکێ، رەزا، مه‌هاباد، زرکا و کومەڵگەها زرکا، کێڤلا، ماسیکا یه‌ك، ماسیکا دوو، ماسیکا کادرا، شاخکا شه‌ش، مالتا ئیسلام، مالتا ژووری، مالتا ژێری، دێرین ستی، گوندى زانکۆ، مالتا کادرا، مالتا نەسارا، میدیا، ماموستایانى زانکۆ، دیاری، گوندى ماسیکێ، تەناهی، ئەڤرو ستی و حەوشکێ، ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ى دهۆكن كه بێ‌ئاو ده‌بن.