یادی 42 ساڵه‌ی كۆچی دوایی جگه‌رخوێن به‌ڕێوه‌چوو
نووسینگه‌ی رۆژئاوا
له رۆژئاوای كوردستان به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری شاعیر و نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ندان، یادی 42 ساڵه‌ی كۆچی دوایی شاعیری ناودار جگه‌رخوێن كرایه‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 22.10.2026 ده‌سته‌ی هاوبەشی نووسەران و رۆشنبیرانی کورد لە رۆژئاوای كوردستان، یادی 42 ساڵەی کۆچی دوایی شاعیری ناودار جگه‌رخوێن به‌رز راگیرا.
چالاکییه‌كە لەسه‌ر گۆڕەکەی لە ماڵی پێشووی خۆی لە شاری قامیشلۆ بەڕێوەچوو، چه‌ند بڕگه‌یه‌كی هونه‌ری و ئه‌ده‌بی و كولتووری و موزیك پێشكه‌ش كرا.
به‌ها شێخۆ، هونه‌رمه‌ندی سترانبێژ به 964 قسه‌ی كرد و رایگه‌یاند، جگه‌رخوێن زۆر له‌وه ناسراوتره باسی بكه‌ین، شیعره‌كانیشی جۆراوجۆر بوون و ناسنامه‌یه‌ك بوو بۆ پاراستنی زمانی كوردی له رۆژئاوای كوردستان.
وتیشی، به‌داخه‌وه ئه‌و ژیانێكی سه‌ختی به‌ڕێكرد، ئه‌مه‌ش قه‌ده‌ری زۆربه‌ی كه‌سایه‌تییه دیار و ناسراوه‌كانی میلله‌تی ئێمه‌ی.
هه‌روه‌ها وتی، ئارام تیگران یه‌كه‌م هونه‌رمه‌نده هه‌ڵبه‌ستی جگه‌رخوینی كردووه به گۆرانی.
هه‌روه‌ها هه‌ڵبه‌ستڤان دیالا عه‌لی بۆ 964 قسه‌ی كرد و وتی، جگه‌رخوێن شاعیری هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان بوو، زۆر له هونه‌رمه‌ندانیش هه‌ڵبه‌سته‌كانی ئه‌ویان كردووه به گۆرانی و زۆر ناسراو بوو.
جگه‌رخوێن
ناوی راستەقینەی شێخمووس حەسەن محەمەده، شاعیر، نووسەر، مێژوونووس و فەرهەنگدانەر و چالاكوانێكی سیاسی كورد بوو.
له 1903 لە گوندی حەسار لە نزیک مێردین‌ی باکووری کوردستان له دایكبووه.
جگه له‌وه‌ی شاعیرێكی ناودار بوو، چالاكوانی سیاسییش بوو، ماوه‌یه‌كیش له زانكۆی به‌غدا مامۆستای به‌شی كوردی بووه.
له 1984 له ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی سوێد كۆچی دوایی كرد، دواتر ته‌رمه‌كه‌ی گواسترایه‌وه ماڵه‌كه‌ی خۆی له قامیشلۆ و له‌وێ نێژرا.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا