ئۆتۆمبێلی کارەبایی و هایبرێد دەبەنە ناو زانکۆ

پڕۆژەی زانکۆی سەوز لەدەست پێشخەریەکانی زانکۆی کۆیە بەردەوامی هەیە.

964+

عەزیز عەبدوڵا – کۆیە

ئەمڕۆ 15.5.2025 لە دەستپێشخەری زانکۆی کۆیە بۆ زانکۆی سەوز پێشانگایەکی تایبەت بە ئۆتۆمبێلی کارەبایی کرایەوە بەمەبەستی کارئاسانی کردنی خوێندکاران و دابینکردنی پاسی کارەبایی بۆیان.

محەمەد سەید گوڵ بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانکۆی کۆیە بە 964ـی وت، پێشانگای ئۆتۆمبێلی کارەبایی هایبرێدی زانکۆی کۆیە لە چوارچێوەی کۆڵەکەی زانکۆی سەوز ی پلانی ستراتیژیی 2023 – 2027ـی خۆی و دەستپێشخەریی زانکۆی سەوز کە لەلایەن جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری لەسەردرا.

وتیشی، بە ئامانجی گۆرینی حەرەمی زانکۆی کۆیە بۆ زانکۆیەکی ژینگەدۆست کار لەسەر هێنانی ئۆتۆمبێل و پاسی کارەبایی بۆ ناو حەرەمی زانکۆ دەکات، هاتنی کۆمپانیای زەبەلاحی ئۆتۆمبێل وەک فۆرد، تۆیۆتا، هاڤاڵ، جیلی، شاومی هاوڵف بۆ پێشانگاکە هەنگاوێکە بۆ ناساندنی پرۆژەکانی زانکۆی کۆیە و ئاشناکردنی کۆمپانیاکان لەگەڵ ژینگەی زانکۆدا.

پێداچوونەوە: توانا نەقی