ئه‌مڕۆ خوله به‌هێزه‌كه‌ی ئه‌وروپا ده‌ستپێده‌كاته‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا
دوای چاوه‌ڕوانییه‌كی زۆری هه‌وادارانی وه‌رزشی، یارییه‌كانی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا به دوو یاریی به‌هێز ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 14ی شوبات، خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا له تۆپی پێ، كه به “چامپیۆنزلیگ” ناسراوه، به‌ڕێوه‌ده‌چێت، دوای ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تای تشرینی دووه‌می ساڵی رابردوو قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی ته‌واو بوو.
ئه‌مڕۆ له یه‌ك كاتدا و له كاتژمێر 11:00 شه‌و دوو یاریی به‌رێوه‌ده‌چن.
یاری لووتكه و هه‌ره‌به‌هێزی ئه‌مڕۆ، له نێوان هه‌ردوو یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ڕه‌نسی و بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی ده‌بێت، كه له پاریس به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
یارییه‌كه‌ی دیكه‌ش له نێوان هه‌ردوو یانه‌ی میلانی ئیتالی و تۆتێنهامی ئینگلیزییه، كه له میلانۆ ئه‌نجام ده‌درێت.
یارییه‌كانی قۆناغی 16 به جۆرێك دابه‌شكراون، كه ئه‌مڕۆ و سبه‌ی چوار یاری و هه‌فته‌ی داهاتووش چوار یاری دیكه له “گه‌ڕی چوون” ده‌كرێن، دواتر یارییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن.