بەرەو نازناوی لالیگا

بارسێلۆنا چوارەم كلاسیكۆی ئەم وەرزەی بردەوە

+964

ئەرسەلان عەبدوڵا

یانەی بارسێلۆنا چوارەم كلاسیكۆی ئەم وەرزەی لە ریال مەدرید بردەوە و دوو خاڵی پێویستە بۆ ئەوەی نازناوی ئەم وەرزەی لالیگای ئیسپانیا بەدەست بهێنێت.

یارییەكە ئەم ئێوارەیە لە یاریگەی بارسا كرا و تیپی خاوەن یاریگە بە 4-3 گۆڵ یارییەكەی بردەوە، هەرچەندە سەرەتا ریال مەدرید بە 2-0 گۆڵ پێشكەوت، بەڵام بارسا خۆی بەدەستەوە نەدا و هەرزوو ئەنجامەكەی راست كردەوە و دواتریش یارییەكەی بردەوە.

گۆڵەكانی بارسێلۆنا گارسیا، یامال، رافینیا 2 گۆڵ تۆماریان كرد، كیلیان ئێمباپێیش هاتریكی تۆمار كرد.

بارسێلۆنا بەم بردنەوەیە ركابەریی ئەم وەرزەی لالیگای تا رادەیەكی زۆر  یەكلاكردەوە و لە سێ یاریی داهاتووی پێویستی بە بردنەوەیەك یان دوو بەرامبەربوونە، كە بەرامبەر یانەكانی ئیسپانیۆل، ڤیاڕیال و بیلباو ئەنجامیان دەدات، ئەمەش دوای ئەوەی جیاوازیی خاڵەكانی لەگەڵ ریال مەدرید كردە 7 خاڵ.

بارسا ئەم وەرزە لە دوو كلاسیكۆدا جامی سوپەری ئیسپانیا و جامی شای ئیسپانیای لە ریال مەدرید بردەوە، ئەمە جگە لەوەی كلاسیكۆی قۆناغی یەكەمی لالیگاشی لە ریال بردەوە.

كلاسیكۆی یەكلاكەرەوەی ئەم وەرزە بەڕێوەدەچێت و تیپەكەی...

كلاسیكۆی یەكلاكەرەوەی ئەم وەرزە بەڕێوەدەچێت و تیپەكەی مێسییش دۆڕا