"پایته‌خت نابێ شانازی به‌و هۆڵه‌ی شانۆ بكات"
شانۆیی له‌چک لە هەولێر پێشكه‌ش ده‌كرێت و گله‌یی له هۆڵه‌كه ده‌كرێت
ئه‌حمه‌د شه‌مزین – هه‌ولێر
دوو رۆژه به‌رهه‌می شانۆیی “له‌چک” له هۆڵی سه‌فوه‌ت جه‌ڕاح له ناو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی سینه‌ما و شانۆی هەولێر پێشكه‌ش ده‌كرێت، هونه‌رمه‌ندێكی به‌ئه‌زموونیش گله‌یی له بچووكی و ناڕێكی هۆڵه‌كه هه‌یه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 18.10.2026 دووه‌م رۆژی نمایشی شانۆیی له‌چک بوو له هه‌ولێر، كه له لایه‌ن كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌نده‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێت.
زیاد كه‌ریم یه‌كێك له ئه‌كته‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی شانۆییه‌كه به 964ی وت، ده‌قه‌كه زۆر جیاوازه و خۆیشی سێ كاره‌كته‌ر له ئیشه‌كه‌دا به‌رجه‌سته ده‌كات.
وتیشی: ماوه‌یه‌كی زۆره بینه‌ر له شانۆ تۆراوه، هۆڵێكی باشمان نییه، جگه له‌وه دەقەکانی پێشوو تێنووی بینەریان نەشکاندووە، به‌ڵام له‌چک ده‌قێكه باس له‌وه ده‌كات شه‌ڕی ناوخۆ لە هەر وڵاتێک‌دا بێت، هه‌ستی خه‌ڵكه‌كه‌ی وێران كردووه و ئێمه‌ش هاتووین سه‌رله‌نوێ به شێوه‌یه‌كی دراماتیكی وێنه‌كان ده‌خه‌ینه‌وه‌ڕوو.
گله‌یی له ناڕێكیی هۆڵی شانۆییه‌كه ده‌كرێت
هه‌رچه‌نده سیروان عوسمان بەڕێوبەری گشتیی هونەر و رۆشنبیری هەولێر پێی وایه هۆڵی شانۆییه‌كه بچووک نییه و مامناوه‌نده و بۆ كاری شانۆ گونجاوه، به‌ڵام سه‌باح عه‌بدولڕه‌حمان هونه‌رمه‌ند و ده‌رهێنه‌ری ناودار، له قسه‌كانی بۆ 964 گله‌یی له هۆڵه‌كه كرد و وتی: نابێ شارێکی پایتەخت و ده‌سته‌خوشكی ناشفێلی ئه‌مریكا بێت، شانازی به هۆڵێكی شانۆیی به‌م جۆره بكات.
بڕیاره نمایشی شانۆیی له‌چک چه‌ند رۆژێكی دیكەش به‌رده‌وام بێت و وه‌ک سیروان عوسمان بۆ 964 وتی، تا بینه‌ری هه‌بێت نمایشه‌كه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا