"زیاتر دادەبەزێت"

دۆلار ناوەستێت لە دابەزین و هاتە 142250 دینار 

964+

توانا نەقی

چەند رۆژێکە بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بەردەوامە لە دابەزینی و ئەمڕۆ ریکۆردێکی دیکەی تۆمار کرد بۆ نزمی کە هاتووەتە 142 هەزار و 250 دینار.

کەیفی خۆشناو وتەبێژی بازاڕی دراوی هەولێر بە 964ـی وت، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە بەهای 100 دۆلار بەرامبەرە بە 142 هەزار و 250 دینار.

وتیشی، چاوەرێ دەکرێت ئەم دابەزینەی دۆلار بەرامبەر دینار ئەگەر هیچ روونەدا لە عێراق لە رووی سیاسییە و نەوت هەروا دابەزێت بگاتە 140 هەزار دینار لە هەفتەی داهاتوو.

سەبارەت بە گۆڕینەوە و کڕینی دۆلار لەلایەن خەڵکەوە کەیفی خۆشناو وتی، هیچ کاریگەری نەکردووە و خەڵک بە کامی روودەکەنە بازاڕ لەبەر ئەوەی ئەم مانگە دیسان موجە دواکەتووە و بازرگانەکانێش حکومەت دۆلاریان پدەدات بۆیە نایەن گۆڕینەوە بکەن.

نرخی ئەمڕۆ دۆلار بەرابەر بە بەشێک لە دراوەکان:

100 دۆلار بەرامبەرە بە 142250 دیناری عێراقی

100 دۆلار بەرامبەرە بە 3850 لیرەی تورکی 

100 دۆلار بەرامبەرە بە 8000،000 تمەنی ئێرانی 

بە دابەزین تێمەکەون و دۆلارەکانتان مەگۆڕنەوە 

بە دابەزین تێمەکەون و دۆلارەکانتان مەگۆڕنەوە