هەفتەیه‌ك ده‌خایه‌نێت
رەشەبا گوندێكی چه‌چمه‌ماڵى بێ کارەبا كرد
964+
عەزیز عەبدوڵا – چەمچەماڵ
به‌هۆى ئه‌و ره‌شه‌بایه‌ى كه ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ به‌شێك له ناوچه‌كانى هه‌رێمی كوردستانى گرته‌وه، له سنوورى چه‌مچه‌ماڵ كاره‌باى گوندێكی پچڕاند و به‌پرسێكی كاره‌باش ده‌ڵێت، هه‌فتیه‌ه‌كیان پێویسته تاوه‌كو چاكده‌كرێته‌وه.
گونده‌كه، گورگەی کوێخا مارفه بە دووری چوار کیلۆمەتر دەکەوێتە رۆژهەڵاتی قەزای چەمچەماڵ و بەهۆی رەشەباكه‌ى چوار ستونی کارەباى خستوون و محاویلەیەکیشی له‌كارخست.
عەلی عومەر، بەرپرسی بەشی چاککردنەوەی کارەبای چەمچەماڵ بە 964ی وت، تیمەکانیان زوو گەیشتونەتە گوندەکە، بەڵام بەهۆی ئەوەی ستونەکان زۆر بەخراپی كه‌وتوون وای نابینین بە زوویی کاره‌با بۆ گوندەکە بگەڕێتەوە.
وتیشی “بەشێک لە ستونه‌كانی کارەبا بەسەر ماڵێكدا كه‌وتوون، تاوه‌كو ستوونه‌كان داده‌ندرێنه‌وه و محاویلەکەش چاكده‌كرێته‌وه لانیكه‌م هەفتەیەک دەخایەنێت و بێ کارەبا دەبن”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن