لێرەوە بیزانە

زیانەکانی رەشەبا و باران و تەرزەکەی ئەمڕۆ چیبوون؟

964+

ژێوار خدر

رەشەبا و باران و تەرزەکەی نیوەڕۆی ئەمڕۆ زەرەر و زیانێکی زۆری گەیاند و شار نییە زیانی بەرنەکەوتبێ

لە شاری سلێمانی، رەشەباکە ژمارەیەک داری لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود شکاند و لە گەڕەکی سابوونکەرانیش جەمەلۆنی گەراجێکی ئۆتۆمبێلی فڕێدا و بەهۆیەوە شەش ئۆتۆمبێل زیانیان بەرکەوت.

لە چەمچەماڵێش بە هۆی بارانەکەوە لە گوندی گورگە مارف چوار ستونی کارەبا شکاوە و محاویلەیەکیش کەوتووە

لە ئیدارەی سۆرانیش بەهۆی بارانی بەخوڕ و لافاو دیواری قوتابخانەیەکی ناحیەی  سمیلان روخاوە و قوتابخانەیەکی تریش پڕبووە لە ئاو.

شاخەوان حوسێن، بەڕێوەبەری ناحیەی سمیلان بە 964ـی وت، رووداوەکە زیانی گیانی نەبووە، بەڵام زیانی مادی زۆر بە قوتابخانەکە گەیشتووە، ئێستا تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی پاککردنەوەی شوێنەکەن.

لە ناحیەی شۆڕشیش، زیان بە چەندین دار و درەختی سەرشەقامەکان گەشتووە و بەشیکیان شکاونەتەوە.

رەشەبا خەریکبوو کارەسات بنێتەوە

رەشەبا خەریکبوو کارەسات بنێتەوە