لە قەزای خەبات رەشەبا خەریکبوو کارەسات بنێتەوە - وێنە؛ وەزارەتی کارەبای هەرێم
لە قەزای خەبات
رەشەبا خەریکبوو کارەسات بنێتەوە
964+
شۆڕش قادری
لە قەزای خەباتی سەربە پارێزگای هەولێر رەشەبا خەریکبوو کارەسات بنێتەوە و شۆرتی کارەبا دروست بکات، بەڵام تیمەکانی کارەبا ئازایانە وەخۆکەوتن و کێشەکەیان چارەسەر کرد.
بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی کارەبای هەرێم، ئەمڕۆ هەینی 2.5.2025 ، لە قەزای خەبات، رەشەبا نایلۆن و پارچە پلێتی خستبووە سەر هێڵی 132 کی ڤی و نزیک بووە لەوەی شۆرتی کارەبا دروست بکات، بەڵام تیمەکانی چاککردنەوەی هێڵەکان لە بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی کارەبای ھەولێر گەیشتوونەتە شوێنەکە و کێشەکەیان چارەسەر کردووە.
دوو رۆژە خۆڵبارین و رەشەبایەکی بەهێز هەولێری پایتەخت و چەند ناوچەیەکی کوردستانی گرتووەتەوە و لە هەندێک شوێنێش دار و درەختی شکاندووە.