چەند دارێکیشی شکاند

رەشابەکەی سلێمانی زیانی بە شەش ئۆتۆمبێل گەیاند

964+
دیلان محەمەد – سلێمانی

رەشەباکەی ئەمڕۆ زیانی زۆری هەبوو لە شاری سلێمانی و بەهۆیەوە کەپری گەراجێکی ئۆتۆمبێل کەوتوو و زیانیشی بە شەش ئۆتۆمبێل گەیاند.

پەیامنێری 964 دیلان محەمەد، لە شوێنی رووداوەکەیە و دەڵێت، بەهۆی رەشەباکەوە جەمەلۆنی گەراجێکی ئۆتۆمبێل فڕیوە و کەوتووەتە گەراجەکەی دراوسێی و بەهۆشییەوە زیان بەر شەش ئۆتۆمبێل کەوتووە.

ورتیشی، هەر بەهۆی رەشەباکەوە لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود چەند دارێک شکاون و زیانیان بەرکەوتووە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

رەشەبا خەریکبوو کارەسات بنێتەوە

رەشەبا خەریکبوو کارەسات بنێتەوە