چینی بە دینار گران بووە

دۆلار کاریگەری کردووەتە سەر بازاڕی ئۆتۆمبێلیش

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

سەرەتایی هەفتەی رابردوو جێگیر كردنی نرخی دۆلار بازاری بەتەواوی شڵەقاندووە نرخی هەموو كەلوپەلەكان گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە و ئۆتۆمبێلی چینیش بە هەمان شێوە.

هێمن شێروان بازرگانی ئۆتۆمبێلی چینی لە هەولێر بۆ 964 وتی، ”ئۆتۆمبێلەكانی ئێمە هەموو دۆلارە ئەوانەی بە دینارە وەزعیان خراپە دەیانەوێت گرانی بکەن، لەسەر فەقیران من خۆم سێ گرێبەستم هەبووە هەرسێکیانم هەڵوەشاندەوە”.

وتیشی، ئەگەر ئەو گرێڤەستانەی کە بە دینار بووە هەڵیانوەشاندایەتەوە ئەوە دەبوو بە گران بیفرۆشنە هاوڵاتی و تا سێ ملیۆن دینار زیاتر وەربگرن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆتۆمبێلەکانی ئێمە بە دۆلارە و بە دۆلاریش دەیفرۆشین، بەهۆی بەرزبوونەوە و نزم بوونەوەی دۆلار ئێستا بازاڕەکە خراپەو موشتەرییان کەمبووە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی