
بانکی بازرگانی عێراق ناسراو TBI _ وێنە: 964
لە سۆشیال میدیا و واتسئەپ
بانکی TBI ئاگاداری گرنگی ناردووە؛ بەناوی ئێمەوە قسەدەکرێ
964+
ئەحمەد مستەفا
بانکی بازرگانی عێراقی TBI، ئاگادارییەکی گرنگی بۆ بەشدارەکانی ناردووە و دەیەوێ، ئەوە بزانن کەسانی ساختە، بەناوی ئەوانەوە لە سۆشیال میدیا و ئەپلیکەیشنی واتسئەپ پەیوەندیان پێوە کردوون، ئەوان نین.
ئەم بانکە حکومییە و بانکی ناوەندی عێراق پارەداری دەکات، لە هەرێمی کوردستان سەدان بەشداری هەیە و زۆرێک لە فەرمانبەرانیش بە دواییانە، هەژماریان لەبانکەکە لە چوارچێوەی پڕۆژەی هەژماری من کردووەتەوە.
لەو ئاگاداییەدا کە وێنەیەک بە 964 گەیشتووە، ئەو بانکە ئەمڕۆ سێشەممە 29.4.2025 بە بەشدارەکانی وتووە، ئاگاداربن لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو لایەنانەی کە خۆیان وەک بانکی بازرگانی عێراق دەناسێنن لە سۆشیال میدیا و واتسئەپ، ئێمە بە وردی پشتڕاستی دەکەینەوە کە ئەم لاپەڕە و ژمارانە بە هیچ شێوەیەک نوێنەرایەتی بانکەکە ناکەن.
بانکەکە ئەوانی بە دامەزراوەی ساختەکار ناوبردووە و دەڵێ، ئامانجیان دەست بەسەرداگرتنی ئەو پارەیەیە، کە لەسەر کارتەکانت “ڤیزە و ماستەرکارت” دات ناوە، وە بانک بەرپرسیار نییە لە هیچ دەرئەنجامێکی دارایی و یاسایی کە لە ئەنجامی خراپ بەکارهێنانەوە رووبدات.
ئەو بانکە بۆ دڵنیابوون لە ئاسایش و یەکپارچەیی زانیارییە بانکییەکان، داوای کردووە پابەندبن بەم رێنماییانەوە بکرێ:
• کۆدی پشتڕاستکردنەوەی نهێنی هاوبەش نەکرێ، وەکو پاسکۆدی یەکجارەکی (OTP).
• هەرگیز زانیاری کەسی یان بانکی خۆت (ژمارەی کارت، ژمارەی ئەکاونت، کۆدی PIN یان CVV) هاوبەش نەکرێ.
• هەرگیز وێنەی کارتی بانکی خۆت بۆ کەس نەنێردێ.
هەرچەندە پەیوەندیکەر هەوڵی قەناعەت پێکردنت بدات یان بیسەلمێنێت کە پەیوەندی بە بانکەکەوە یان یەکێک لە کارمەندەکانیەوە هەیە، بەڵام بە هیچ شێوەیەک پەیوەدندییان لەگەڵ مەبەستە، دەستبەجێ زانیاری لە بارەیانەوە بدە بە بانک لە ڕێگەی پەیوەندیکردن بە ژمارە تەلەفۆنە فەرمییەکانەوە؛
تەلەفۆنی خزمەتگوزاری کڕیار: 07901944250 یان 07704444698
سکاڵای کڕیار تەلەفۆن: 07801959597