رێگه‌ی عەربەت بۆ سلێمانی

شۆفێران نایبینن و تووشی رووداوی هاتوچۆ ده‌بن

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا، لە رێگه‌ی عەربەت بۆ سلێمانی چەندین رووداوی جۆراوجۆری هاتوچۆ رویانداوە و هۆكاری سەرەكیش، كاركردنە لە شەقامەكە و بەهۆی ناشارەزاییەوە شۆفێران چاڵی شەقامەكە نابینن.

هەردوو سایدی عەربەت بۆ سلێمانی ئێستا لەژێر كاركردن و فراوانكردندایه‌ و لە فلكەی تانجەرۆ وە تا دەگاتە ئاساتی دەمركان، شەقامەكە پانتاییەكەی فراوان دەكرێت و بڕیارە تا مانگی چواری 2027 كارەكانی تەواو بكرێت.

هاتوچۆی سلێمانی دەڵێت، لە ماوەی مانگی رابردوو دا سێ رووداوی سەختی هاتوچۆ روویداوە و برینداریشی لێكەوتووەتەوە.

964 گرفتی شەقامەكەی گەیاندە شارەوانی سلێمانی و لای خۆیەوە ئەنجومەن حوسێن وتەبێژی شارەوانیی سلێمانی، بە 964ی وت، فراوانكردنی شەقامەكە بۆ خزمەتی شۆفێران جێبەجێ دەكرێت، ناكرێت ئاستەنگی زیاتر دروست بكات، بەدوایدا دەچین و بزانین گرفتەكە لەكوێدایە و لەگەڵ سەرپەرشتیاری جێبەجێكاری پڕۆژەكە هەوڵی چارەسەركردنی هەر كەموكوڕییەك دەدەین، ئەگەر هەبێت.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدولا