گەیشتە رۆما

سەرۆكی هەرێم بەشداریی ماڵئاوایی كۆتایی لە پاپای ڤاتیكان دەكات

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

سەرۆكی هەرێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی، گەیشتە ڤاتیكان بۆ بەشداریكردن لە رێوڕەسمی ماڵئاوایی لە پاپا.

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان شەوی رابردوو رایگەیاند، سەرۆكی هەرێمی كوردستان گەیشتە ڤاتیكان لە رۆمای پایتەختی ئیتالیا، لە ریزی سەركردەكانی دیكەی دنیا بەشداری رێوڕەسمی ماڵئاوایی یەكجاری لە پاپای ڤاتیكان دەكات.

بڕیارە 50 سەرۆک وڵات و 10 پاشای جیهان و بە سەدان كەسایەتی سیاسی و ناوداری جیهان، بەشداریی رێوڕەسمی ماڵئاوایی لە پاپا بكەن

دووشەممەی رابردوو پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان لە تەمەنی 88 ساڵی بە نەخۆشی گیانی لەدەست دا و بڕیارە ئەمڕۆ شەممە رێوڕەسمی ماڵئاوایی بۆ رێكبخرێت.

ئەو بەرگدرووەی جلی بۆ پاپا دووری 45 رۆژی پێ چووە

ئەو بەرگدرووەی جلی بۆ پاپا دووری 45 رۆژی پێ چووە