سوپای پاسداران دەڵێت، گەمارۆی دەریایی بەردەوام بێت رێگە لە هاوردە و هەناردەی کاڵا لە ناوچەکە دەگرن
سوپای پاسداران:
“گەمارۆی دەریایی بەردەوام بێت رێگە لە هاوردە و هەناردەی کاڵا لە ناوچەکە دەگرین”
964+
شۆڕش قادری
سوپای پاسداران هەڕەشە دەکات و دەڵێت، گەمارۆی دەریایی ئەمریکا بۆ سەر بەندەرەکانی ئێران بەردەوام بێت رێگە لە هاوردە و هەناردەی کاڵا لە ناوچەکە دەگرن.
فەرماندەی قەرارگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیا سەربە سوپای پاسداران رایگەیاند، “لە ئەگەری درێژەکێشانی گەمارۆی دەریایی ئەمریکا، هێزە چەکدارەکانی ئێران رێگە نادەن بەهیچ شێوەیەک هەناردە و هاوردەی کاڵا لە کەنداوی فارس و دەریای عومان و دەریای سوور بەردەوام بێت”.
دوای رێکنەوکەوتنی ئێران لە دانوستانەکانی ئیسلام ئاباد، دوو رۆژ پێش ئێستا و بەبڕیاری دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا گەمارۆی دەریایی بۆ سەر بەندەرەکانی ئێران دەستیپێکرد و تا ئێستاش بەردەوامە.