دووشەممە دەستكەوتێكی گەورەیان هەبوو

یانەیەكی وەرزشی دەرگای بەختیان بە مردنی پاپای ڤاتیكان دەكرێتەوە

964+

ژووری هەواڵ

نازانرێت ئەمە رێكەوتە یان بەڕاستی بووەتە بەختی باش بۆ یانەی ئەڤیلینۆی ئیتالی، كە هەر كاتێك پاپایەك لە ڤاتیكان گیان لەدەست بدات یان دەست لە كار بكێشێتەوە، ئەوان دەستكەوتێكی وەرزشیی گەورە بەدەست دەهێنن.

لە نوێترین دەستكەوتی یانەكەدا، كاتێك دووشەممەی رابردوو پاپای ئێستای ڤاتیكان گیانی سپارد، یانەی ئەڤیلینۆ بۆ پلە دووی ئیتالیا سەركەوت و یانەكە بەو بۆنەیەوە ئاهەنگی گێڕا.

یانەی ئەڤیلینۆ، كە لە 1912 دامەزراوە، چیرۆكی زۆر سەیری لەگەڵ مردن و وازهێنانی پاپایەكان هەیە، بەڵام بەردەوام بەختی باشی لەگەڵ ئەو پێشهاتە هەیە.

"باتیستۆتام بۆ بهێنن، خولی ئیتالیا بەدەست دەهێنم"