دیمهنێكى كاتى سه‌ردانى لیژنه‌كه به‌سه‌ر یه‌كێك له كانه‌كان... وێنه: فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه.
"مۆڵه‌ت وه‌ربگرن سزا نادرێن"
ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه دوا ئاگاداركردنه‌وه‌ى دایه ژماره‌یه‌ك كانه به‌ردى سنووره‌كه‌ى
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه، له‌رێگه‌ى لیژنیه‌كی تایبه‌ته‌وه سه‌ردانى ژماره‌یه‌ك ئه‌و كانانه‌ى كرد كه له سنووره‌كه‌یدا شاخ و كێوه‌كان ده‌بڕن و به‌رد و تێكه‌ڵه ده‌رده‌هێنن، دوائاگاداركردنه‌وه‌دان پێدان، كه خۆیان بكه‌ن خاوه‌ن مۆڵه‌تى ژینگه‌یی ده‌نا سزایان ده‌ده‌ن.
ئەمڕۆ چوارشەمه 23.4.2025 لیژنەی پشکنین و بەدواداچوونی فەرمانگەكه سەردانی ئه‌م كانانه‌ى لە سنوری هەورامان و دەرەشیش و تەپەکوڕە كرد، بە مەبەستی ئاگادارکردنەوەیان لە رێنمایی ژینگەیی و پابەندکردنیان.
فه‌رمانگه‌كه بڵاویكرده‌وه، كه کۆتا ئاگادارکردنەوەیان پێدرا کە بەبێ مۆڵەتی ژینگەیی کار نەکەن.
پێشتر و له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت ئەندازیار سەرهەنگ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە به 964ـى راگه‌یاند، بڕینی شاخ و تێکدانی سروشت پێویستى به وه‌رگرتنى مۆڵه‌تی ژینگه‌یی هه‌یه، پێش ئه‌وه‌ى كارى تێدا بكرێت.
وتیشی “خاوه‌ن پڕۆژه‌كان زۆربه‌یان واده‌زانن ئه‌گه‌ر مۆڵه‌تى لایه‌نێكیان بۆ كاركردن وه‌رگرت، پێویست ناكات مۆڵه‌تى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى دیكه و به‌تایبه‌تیش فه‌رمانگه‌ى ژینگه وه‌ربگرێت، بۆیه زۆرجاران رووبه‌ڕووى ئه‌م به‌دحاڵیبوونه‌ى خاوه‌ن پڕۆژه‌كان ده‌بینه‌وه”.
ئه‌وه‌شی روونكردووه‌ته‌وه، كه ئه‌گه‌ر له‌حاڵێكدا خاوه‌ن پڕۆژه‌كه ئاماده نه‌بوو، ئه‌وان سزاى ده‌ده‌ن و له‌رێگه‌ى تۆمار كردنى سكاڵا رووبه‌ڕووى دادگاى ده‌كه‌نه‌وه.