لە دەریاچەی دوکان
10 تۆڕی ماسی گرتن و ژامرەیەک ماسی زیندوو دەستیان بەسەردا گیرا
964+
توانا نەقی
سەرەڕای راگەیاندنی قەدەغەی راوەماسی و دوومانگیشی ماوە هەڵگیرێ بەڵام رۆژانە سەرپێچی تۆمار دەکرێت و ئەوەتا لە دەریاچەی دووکان دەستگیراوە بەسەر 10 تۆڕی ماسی گرتن.
ئەمڕۆ شەممە، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، هیزەکان و مەفرەزەکانیان یەک دەنک گوێ بە ماندوبوون نادەن و لە هەرکوێ بزانن سەرپێچی کراوە دەدەن بەسەریاندا و سەرپێچیکاران سزا دەدەن.
دەشڵێت، مەفرەزەیەکی پۆلیسی دارستانی بنگرد دەرچوون بۆ دەریاچەی دوکان و توانیویانە 10 تۆڕی قەبارە جیاواز هەڵگرنەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو تۆڕانەی کە لەلایەن سەرپێچیکارانەوە دارنرابوون ژمارەیەک ماسییان پێوەبووە و ماسییەکانیشیان بە زیندوویەتی خستووەتەوە ناو دەریاچەکە.
بە بڕیاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکان قەدەغەی راوەماسی تاگەندراوە و لە 20.3.2025 تاوەکو 20.6.2025 بەردەوام دەبێت.