بزانه‌ چی بووه‌

کچەکەی ئێنریکی و هاوڕێ کوڕەکەی تووشی داوی خۆیان بوون


سۆما حەکیم زادە

سیرا مارتینێز، کچەکەی لویس ئێنریکی راهێنەری پاریس سانجێرمان لەگەڵ هاوڕێ کوڕەکەی تووشی رووداوی هاتووچۆ بوون، لە وڵاتی ئیسپانیا، کە لە رووداوەكەدا گیان لەدەستدانی لێكەوتۆتەوە و ماتۆڕسوارێک گیانی لەدەستداوە.

رۆژی پێنجشەممە کاتژمێر 8ی ئێوارە ئەم رووداوە روویداوە و تازە بەتازە هەواڵەکە گەرم دەبێ و بڵاو دەبێتەوە.

برادەرە شۆفێرەکەی سیرا، یاریزانێکی ناسراوی ئەسپسواری بەریتانییە، ئەو سەیارەکەی لێخوریوە و سیراش لە تەنیشتییەوە بووە، كە خۆشی لەساڵی 2020ەوە یاریزانێکی باشی ئەسپسوارییە.

با بێینەوە سەر رووداوەکە، هەردووکیان سەلامەت دەرچوون لەو رووداوە، بەڵام خۆیان کێشاوە بە ماتۆڕسوارێکداو رێک لەوێ گیانی لەدەستداوە.

پۆلیس زوو خۆی گەیاندووەتە شوێنەکە بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە، ماتۆر سوارەکە گیانی لەدەستداوە، پۆلیس لەشوێنی رووداوەکە، پشکنینی ماددەی هۆشبەری بۆ کچەکەی ئێنریکی و برادەرەکەی کردووە، بەڵام پشکنینەکە خاوێن دەرچووبوو.

بەڵام هێشتا ماویانە بەیەکجاری لەم مەسەلەیە نەجاتیان بێت و یەکلایی ببێتەوە و بەسەلامەتی دەرچن لەم بابەتە چونكە ئەم بابەتانە زۆربەی جارەكان، دادگا و سزادان و لێسەندەوەی مۆڵەتی شۆفێری و قەدەغەكردنی لێخوڕینی لێدەكەوێتەوە.