سۆران

نەوتى ماڵان هەرزانبوو؛ بەرمیلى 40 هەزارى لێبووەتەوە

ئاکام غەفور-سۆران

لە دوو رۆژى رابردوودا، لە سۆران نرخى هەر بەرمیلێک نەوتى ماڵان 40 هەزارى لێبووەتەوە و نەوتفرۆشێکیش دەڵێت: مەیکرن زیاتر دادەبەزێت.

دوو رۆژ لەمەوبەر، نرخى بەرمیلێک نەوتى ماڵان گەیشتە 300 هەزار دینار، بەڵام ئەمڕۆ دابەزیوە بۆ 260 هەزار دینار.

دەریا جەلال کە فرۆشیارێکى نەوتە لە شارى سۆران بە 964ـى وت،”هۆکارى هەرزانبوونى نرخى نەوت، پەیوەستە بە هەرزانبوونى نرخى گاز، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت زیاتریش داببەزێت”.

ئەو نەوتفرۆشە پێى وایە، لەگەڵ دابەشکردنى نەوتى سپى بەسەر هاوڵاتیاندا، نرخەکەى زیاتر دادەبەزێت، بۆیە ئامۆژگارى هاوڵاتیان دەکات” جارێ مەیکڕن”.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح