چه‌ند دیمه‌نێك له‌كاتى رێزلێنان له فۆتۆگرافه‌ر و رێكخراوه‌كانى ژینگه‌یی... وێنه: فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى سۆران.
رێكخراوه‌كانى ژینگه‌شی له‌بیر نه‌كرد
ژینگەی سۆران رێزلێنانى پێشكه‌شى فۆتۆگرافه‌رانى سروشت كرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى سۆران مه‌راسیمێكی بۆ فۆتۆگرافه‌رانى سروشت و چه‌ند رێكخراوێكی ژینگه‌یی رێكخست و له‌پاى ئه‌و كارانه‌ى له‌رابردوو كردوویانه رێزى لێنان.
16 فۆتۆگرافه‌ر و 14 رێكخراوى ژینگه‌یی بوون.
هه‌ژار ماهیر به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى سۆران به 964ـى وت، به‌پێویستیان زانیوه ریز له‌و رێكخراو و كه‌سایه‌تیانه بگرن، كه له‌ماوه‌ى رابردوودا هاوكارى كاره‌كانى فه‌رمانگه‌ى ژینگه بوونه.
وتیشی “ئامانجمان له‌و رێزلێنمانه ئه‌وه‌یه كه زیاتر هانى فۆتۆگرافه‌ر و رێكخراوه‌كان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له داهاتووشدا به‌رده‌وام بن له‌و كارانه‌یان”.
له پلانیاندایه بۆ داهاتوو ئه‌و فۆتۆیانه‌ى كه واقیعی سروش و ژینگه‌ى ئیداره‌ى سۆران ده‌خه‌نه‌ڕوو به چاپیان بگه‌یه‌نن و فۆتۆ ساڵیش له‌نێوان فۆتۆگرافه‌ره‌كان ده‌ستنیشان بكه‌ن.