دەڵێ، تام گرنگە نەک پارەکەی
دوکانێکی خنجیلانەی هەیە و ناوبانگی باش رۆشتووە
964+
رازاو محەمەد – سلێمانی
فەوزیە ساڵح دوكانێكی خنجیلانەی داناوە و لەبەردەم دوكانەكەیشیدا ئێواران نانساجی، كەلانە و ناوەشكێنە دروست دەکات، ئەڵێ، مەبەستی پارە نییە لە کارەکەی هێندەی ئەوەی خەڵک حەزبکەن بەرهەمەکانی ئەو ببنەوە بۆ ماڵەوە و بیخۆن.
وەک خۆی باسی دەکات، خەڵک بەیانیان بەردەوام دێن بۆ لای تا بزانن بەرهەمەکانی ئامادەیە، بەڵام ئەو زیاتر لە دوای نیوەڕۆوە بەرهەماکانی ئامادە دەبێ و بەهۆکاری ئەوەی ئێستا چەند شوێنکارێکی دیکە کراونەتەوە، بازاڕی وەک پێشتر نەماوە.
دایە فەزویە، بکوژ و ببڕی کارەکە هە خۆیەتی، دەڵێ، رۆژێ کەلانە و رۆژێک ناوەشکێنە دەکەم، وە شتێکم نەکردووە کەس بەدڵی نەبێ بە تایبەت ئەوانەی مشتەری بەردەوامی خۆمن.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا