چوارشەممە دەستپێدەكات

سەركردە و كەسایەتییە گرنگەكان لە سلێمانی دەبن

ئەرسەلان عەبدوڵا

رۆژانی 16 و 17ی ئەم مانگە، دیداری سلێمانی بە بەشداریی دەیان سەركردە و كەسایەتی سیاسی و حكومی و میوانانی بیانی بەڕێوەدەچێت.

دیدارەكە لە زانكۆی ئەمریكی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت و 964 هاوبەشێكی میدیایی دیدارەكە دەبێت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست 964 كەوتووە، نزیكەی 700 میوان لە كوردستان و جیهانەوە بەشداریی دیداری سلێمانی دەكەن و تێیدا پانێل و گفتوگۆ لە بارەی كێشەكانی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و پێشهاتەكان دەكرێت.

ئەمە ساڵی نۆیەمە دیداری سلێمانی دێتە ئەنجامدان، كە بایەخێكی زۆری هەیە.