هەواڵەکان؛
سوپەر و موحەسەن هەرزان بوون و خەونی منداڵەکەی گەرمیانیش نەهاتەدی
ژووری هەواڵ
دوای بڕیارەکەی حکومەتی هەرێم بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزینی سوپەر و موحەسەن، زۆربەی بەنزینخانەکانی هەولێر نرخەکەیان جێگیر کردووە و هەندێکیشیان بەنزینیان لێ بڕاوە، بەپێی بڕیارەکەی حکومەت هەر لیترێک بەنزینی سوپەر بە 1200 دینار و موحەسەنیش بە 1000 دینارە، جەنگی مەجید لە ئەنجومەنی بەنزینخانەکانی هەولێر بە 964ـی وت، ئەو بەنزینەی لەئیستادا لە بەنزینخانەکان دابەش دەکرێت، هەر بەنزینە کۆنەکەیە و هێشتا بەنزینی تازەیان بەدەست نەگەیشتووە”.
******
ماوەی 37 رۆژر جەرگی سووتاوی باوکێک بە دۆزینەوەی کوڕەکەی لە رووباوری سیروان سووکنایی نایەت، ئەمڕۆش خەونێکی دیکەیان نەهاتەدی، مێرمنداڵێکی 12 ساڵان چەند جارێک خەونی بە دۆزینەوەی تەرمی ئەحمەد لوقمانەوە بینیوە و ئەمجارە تیمەکانی بەرگری شارستانی لەگەڵ خۆیان بردیان بۆ ئەو شوێنەی کە خەونەکەی پێوە بینیوە، بەڵام هەر نەیاندۆزییەوە.
******
لەسەر رێگای زاخۆ شۆفێرێک لە نیوەی رێگا کەسێکی سەرخست لە وەڵامی چاکەکەی، ئەو کەسە دزی لێکرد و دوو ملیۆن دیناری لێ برد.
******
“ژیانی ئەمڕۆم دەفرۆشم بۆ کڕینی نانی سبەی”، ئەم شیعر و ئاوازە پڕ بە پێستی ژیانی مام فەتحوڵایە کە بە کۆکردنەوەی قوتوو ژیانی کولەمەرگی بەڕێدەکات، فەتحوڵا عەبدوڵڕەحمان خێزانی کۆچی دوایی کردووە و دوو منداڵی کوڕەکەشی بەسەردا باربووە کە ئەوانیش دایکیان نەماوە.