پەتاتەی ئەمساڵیان زۆر بە دڵ نییە

زێڕە زەردەکەی شارەزوور پێگەیوە و خەریکی کۆکردنەوەن

بڕوا مەجید – شارەزوور

لە خاکە بەپیتەکەی شارەزوور وەرزی کۆکردنەوەی پەتاتەیە و بە دەیان کرێکار بژێوی ژیانیان لەسەر ئەم کارە پەیدادەکەن.

محمد مەحمود سەرکارە و بۆ 964 وت، ئێمە کاتژمێر 2:30 بەرەبەیان لەماڵ دەردەچین، لەشاری هەڵەبجەوە دێین، بۆسەر ئەم کێڵگەیە، کاتی کۆکردنەوەی پەتاتەیە، سێ جۆر پەتاتە هەیە بۆخواردن و بۆ چپس و بۆ فنگر، خۆشترین جۆریان ئەوجۆرەیە بۆ فنگر دەچێنرێت.

لەیلا محمد، کچە کرێکارێکە بۆ 964 باسی لەوەکرد، ” ئیشەکەیان سەختی تێدا نییە و زۆر خۆشە، خەڵکی کەرکوکە و لە هەڵەبجە زەواجی کردووە، بووەتە یەکێ لەکرێکارەکانی کاک محەمەد.

دەشڵێت، لەڕێگای ئەم ئیشەوە دەتوانن بژێوی ژیانیان دابین بکەن و ئەوپارەی دەستیان دەکەوێ کارئاسانی بۆژیانیان دەکات.

پێداچوونەوە: توانا نەقی