چی دەکەی؟

تەنیا لە 30 چرکەدا باری تەندروستیت بپشکنە

+964

جێگر مەحمود

ئایا دەزانیت توانای هەستانەوە و دانیشتنەوەت لەسەر کورسی چەند شتێک دەربارەی تەندروستیت دەڵێت؟ تاقیکردنەوەی سادەی “دانیشتن و هەستانەوە” (چەند جار دەتوانیت لە 30 چرکەدا هەستیتەوە و دابنیشیتەوە) پێوەرێکی گرنگە بۆ:
هێزی ماسولکە و هاوسەنگی.
مەترسیی کەوتن، بەتایبەت لە بەساڵاچوواندا.
ڤەنگە نیشانەی کێشەی دڵ و بۆرییەکانی خوێن بێت.
چۆن خۆت بەهێز بکەیت؟
زۆر بجوڵێ: رۆژانە چالاک بە، تەنانەت بە رۆیشتن لە ماڵەوە.
راهێنانی سادە: هەستانەوە لە کورسی و سەرکەوتن بە قادرمەدا (ئەگەر سەلامەت بێت) یارمەتیدەرە.
بەردەوام بە: هێز و هاوسەنگی گرنگن بۆ ژیانێکی سەربەخۆ.

ئەم تاقیکردنەوەیە وەک زەنگێکی ئاگادارکەرەوەیە، ئەگەر نیگەرانیت، قسە لەگەڵ پزیشکەکەت بکە، گرنگترین شت ئەوەیە چالاک بیت

سەرچاوە: BBC news