دیمەنی بەغدای پایتەختی عێراق _ وێنە: رۆیتەرز
لە بەغدا
فەرمانبەرێك لەناو ئاوەڕۆدا گیانی لەدەستدا و سێیانی تریش بارودۆخیان باش نییە
محەمەد فاتیح
لە ناحیەی رەشیدی پارێزگای بەغدا، فەرمانبەرێك لەناو ئاوەڕۆدا گیانی لەدەستدا و سێيانی تریش بارودۆخیان باش نییە.
فەرمانبەرەكە لەناو تانكی فەرمانگەی ئاوەڕۆی ناحیەی رەشید خنكاوە و گیانی لەدستداوە و سێیانەكەی تریش تووشی تەنگەنەفەسی بوون و رەوانەی نەخۆشخانە كراون.
عەمار حەمەدانی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا بڕیاریدا بە پێكهێنانی لیژنەیەك بۆ لێكۆڵینەوە لەو رووداوە.
وتيشى، ئەو فەرمانبەرانەی تووشی رووداوەكەبوون فەرمانیان وەرگرتووە كە ئەو تانكیە پاك بكەنەوە، لە كاتێكدا ئەوه ئەركی ئەوان نەبووە و تایبەتمەندی كەسانی تربووە كە لە فەرمانگەكە ئامادەییان نەبووە.
دووپاتیشیكردەوە، ژیانی فەرمانبەران ئەمانەتیەكە بە ئەستۆی بەرپرسانەوە و رێگا بە كوشتنی فەرامانبەرەكانمان نادەین و ئەوەی لە ناحیەی رەشید روویداوە تاوانە و دەبێت لێپێچینەوە لەو كەسانە بكرێت كە هۆكار و كەمتەر خەمبون.
بەپێی راگەیندراوێك چوار فەرمانبەر راسپێردراون بۆ پاكردنەوەی ئاوەڕۆی فەرمانگەی ئاوەڕۆی ناحیەی رەشید له بەغدا كە گازی ژەهراوی لەخۆگرتووە، ئەمەش بووە هۆی گیان لەدەستدانی فەرمانبەرێك و بەركەوتنی سێیانی تر كە بارودۆخیان باش نییە و هەواڵەی نەخۆشخانە كراون.