225 هەزاریان لە پێنج ساڵدا
303 هەزار کرێکار دەستەبەرکراون
964+
وریا فەتاح
بەپێی نوێترین داتاکانی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کەرتی دەستەبەری کۆمەڵایەتیدا هەنگاوی گەورەی ناوە. ئێستا ژمارەی ئەو کرێکارانەی مافەکانیان پارێزراوە گەیشتووەتە 303 هەزار کەس.
بەپێى داتاکان، لە کۆی ئەو ژمارەیە، 225 هەزار کرێکاریان تەنیا لە پێنج ساڵی رابردوودا دەستەبەر کراون. ئەمەش نیشان دەدات کە لەم کابینەیەدا پرۆسەی تۆمارکردنی کرێکاران بە ڕێژەیەکی بەرچاو خێرا بووە.
ئاشکراشى کردووە، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 61 هەزار پڕۆژە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان کەوتوونەتە ژێر چەتری دەستەبەری کۆمەڵایەتی، کە زۆرینەیان لە هەولێر و سلێمانین:
هەولێر: 26,000 پڕۆژە
سلێمانی: زیاتر لە 19,000 پڕۆژە
دهۆک: 10,000 پڕۆژە
گەرمیان: 1,994 پڕۆژە
زاخۆ: 1,987 پڕۆژە
سۆران: 1,906 پڕۆژە
فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئاماژە بەوە دەکات کە ئەم هەنگاوانە بۆ گەرەنتی کردنی مافی ماندووبوونی کرێکارانە لە کەرتی تایبەت، تاوەکو هاوشێوەی کەرتی گشتی سوودمەند بن لە خانەنشینی و پاراستن لە کاتی پێکان و نەخۆشیدا.