"لەسەر قوتى 38 هەزار مامۆستاى گرێبەست بێنە دەنگ"

مامۆستایانى گرێبەست: قەرار بوو بۆ جەژن موچە وەربگرین

وریا فەتاح

بڕیار بوو ئەمڕۆ مامۆستایانى وانەبێژ موچەى مانگى سێ وەربگرن، بەڵام وادیارە موچەیاکانیان پینەدراوە، هەر بۆیە نوێنەرانیان راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و توڕەن.

لە راگەیەنراوەکەدان نوێنەرانى مامۆستایانى گرێبەست، دابەشنەکردنى موچەکانیان وەک شەرمەزارى بۆ وەزارەتى دارایى پێناسە دەکەن و داوا لە وەزیرى پەروەردە دەکەن، لەسەر قووتى جەژنى 38 هەزار مامۆستاى گرێبەست، بێتە دەنگ.

وەک باسى دەکەن، مامۆستایانى گرێبەست ماندووترین موچەخۆرى ناو وەزارەتى پەروەردەن، بەڵام شەش مانگە وەزارەتى دارایى نەیتوانیوە مووچەکانیان لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە پێبدات.