وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران:
“بڕوامان بە ئەمریکا نییە چونکە لە پشت هەموو رووداوەکانەوەیە”
فەرهاد حەسەن
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، وڵاتەکەی هیچ بڕوایەکی بە ئەمریکا نییە و ئەمیش لە پشتی هەموو ئەم رووداوانەیە کە روودەدەن “چونکە ئیسرائیلیش بەبێ ئەو ناتوانێت لە ناوچەکە بجوڵێتەوە”
ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، هیچ کەسێک بڕوا ناکات ئیسرائیل بتوانێت بەبێ هەماهەنگی تەواو لەگەڵ ئەمریکادا لە ناوچەکەدا بجوڵێتەوە و دووپاتیشیکردەوە کە “ئەمریکا لە پشتی هەموو ئەو شتانەوەیە کە روودەدەن، و هەر ئەویشە دەبێتە هۆی نوێبوونەوەی گرژییەکان”.
روونیدەکاتەوە کە ئەوان پابەندی ئاگربەست بوون بەڵام بەرامبەرەکەی پێشێلی دەکات، بۆیە بەرپرسیارێتی واشنتن لە پێشێلکردنی ئاگربەستدا روون و ئاشکرایە.
باسی لەوەشکرد، ئەمریکا و ئیسرائیل هۆکاری سەرەکی بوون لە سەرهەڵدانی گرژییەکان، بۆ ئەمەش ئەمینداری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیش سەرکۆنەی نەکردوون.